دۆسییەی سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە ڕادەستی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئاودانان کرا

21:33 - 3 خەرمانان 2723

دۆسییەی سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە، لاوی خەڵکی ئاودانان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە قازانجی گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی نیزام"، ڕادەستی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم لاوە کوردە، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئاودانان، بەڕێوە دەچێ.

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژیش، سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە بانگهێشتی دادگوستەریی ئاودانان کرابوو.