نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

09:59 - 2 خەرمانان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕەزبەری ١٤٠٠، محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور بە تۆمەتەکانی "تێکدانی کەلوپەلی گشتی" و "بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی گەلاوێژی ١٤٠٠ی خەڵکی نەغەدە"، لەلایەن دادگای ئینقلابی نەغەدەوە بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.