مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:48 - 2 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن عەبدی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "دزڵی"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.