برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە سنووری بانە

16:27 - 1 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید لوتفی"، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلێ"ی بانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا پشت و نێوقەدی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.