دەسبەسەرکرانی یووسف فەتحیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری بەدرە

11:44 - 1 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف فەتحیزادە"،  خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف فەتحیزادە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.