دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

11:33 - 1 خەرمانان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موعین شەریفیان"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی پەسوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی موعین شەریفیان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.