حوکمی لەسێدارەدرانی شۆڕش مروەتی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

23:20 - 31 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی شۆڕش (غوڵامڕەزا) مروەتی، زیندانیی خەڵکی سەقز، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم زیندانییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیی زیندانییانی زیندانی سنە، لە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی هەبوونی پیشێنەی هەڵاتن لە زیندانی سەقز، لە ڕێگەی دۆسییەسازییەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان و دادستانی سنەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و کۆتاییەکانی پووشپەڕی ١٤٠٢، پاش ١٠ مانگ ڕاگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندان ڕاگوێزرایەوە.

شۆڕش مروەتی، ساڵی ١٣٨٨، بە تۆمەتی "دزی چەکدارانە کە بووەتە هۆی کوشتن" دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران مەحکووم کراوە.

ئەم زیندانییە، خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٩، لە ڕەوتی شۆڕشی زیندانییانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵێت بەڵام پاش چەند ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.