عەلی گوڵمحەممەدی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا

00:00 - 12 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٩ی گەلاوێژ، عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

بانەمەڕی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی تراکت"، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە ٣٢ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١، عەلی گوڵمحەممەدی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، عەلی گوڵ محەممەدی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.