کامێران؛ دەسبەسەرکرانی ئەفشین ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:38 - 31 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، ئەفشین ساعدی، خەڵکی گوندی "خامسان"، سەر بە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە دایکی بۆ ئەنجامدانی دیالیز بردووەتە نەخۆشخانەی کامێران، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەفشین ساعدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.