شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەمەد شابۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:23 - 31 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەمەد شابۆیی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان تاکوو ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونیان لەمەڕ چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی نەداوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕیش، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری هەولێر، تێرۆر کرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و بانگهێشتی سەمەد شابۆیی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.