مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی ئەمیر سەیدی بە هۆی "چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:18 - 31 گەلاوێژ 2723

شەوی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەمیر سەیدی"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە. ئەمیر سەیدی خاوەنی کافەیەک لە باخی میکائیلی مەهابادە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەمیر سەیدی، هەندێ کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر سەیدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.