شنۆ؛ لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

22:16 - 31 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موبین دەهار"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی موبین دەهار زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.