مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی ئامانج خەستە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:05 - 30 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج خەستە"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شاری گوێگتەپە و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئامانج وهەروەها دۆخی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری"، "هیدایەت خەستە" کوڕی عەلی و "ئەشکان ڕەسووڵی"، کوڕی عەلی، خەڵکی گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.