دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حیسام کەرەمی" و "سیروان کەرەمی"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "چرۆسانە"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران کە سیروان کەرەمی پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران، ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چوار ڕۆژ پێش، سیروان کەرەمی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ ئازاد کرابوو.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە رایگەیاند: سیروان کەرەمی لە گرتنگەدا بەتوندی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش ئازادیی سیروان کەرەمی، براکەی بە ناوی حیسام کەرەمی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لەمەڕ دۆخی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سیروان و حیسام کەرەمی، ئامۆزای بورهان کەرەمی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادین کە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە کامێران گیانی لەدەست دا.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوکان دژی ئەم دوو برایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: حیسام و سیروان کەرەمی