خەدیجە مێهدی‌پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

16:48 - 28 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، خەدیجە مێهدی‌پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، کە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلامەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.

ڕۆژی ٣١ی بانەمەڕی ئەمساڵ، خەدیجە مێهدی‌پوور، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلام، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلیڕەزا هێمەتیزادە"، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی"، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ، خەدیجە مێهدی‌پوو نامەی جێبەجێکرانی حوکمەکەی پێ گەیشتووە.

ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕەزبەری ١٤٠٠دا دەسبەسەر و دواتر بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.  ناوبراو، کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوابەدوای دەرکرانی بەخشانمەی لێخۆشبوون، ئازاد کرا.

ناوبراو پێشینەی هەبووە و پێشتریش مەحکووم کراوە.