لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی بۆکان، لە زیندانی دێزفوول

16:43 - 28 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئیبراهیم مەولوودپوور"، خەڵکی بۆکان، لە زیندانی دێزفوول جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە تەمەن ٣٢ ساڵەیە، پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە، بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.