زیندانی نەغەدە؛ شۆڕش ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:04 - 27 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، لە ڕێگای پەسوێ_مەهاباد، ئەم هاووڵاتییەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتریش بە مەبەستی پشکنین، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شۆڕش ئیبراهیمی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.