برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

19:07 - 26 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەلال سوهرابی"، کوڕی کەریم، خەڵکی گوندی "تاژەبان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و  هۆشداریدانی پێشوو، لە سنووری "سوورکێو"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.