پاوە؛ فرمێسک بابایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

19:04 - 26 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، فرمێسک بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش وتنەوەی دروشمی دژە حکوومەتی، لە شەقامی نزیک لە فەرمانداریی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان هاوکات لەگەڵ نواندنی توندوتیژی، فرمێسک باباییان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخی فرمێسک بابایی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.