ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی وەلی موحسنی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

18:48 - 11 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "وەلی موحسنی"، خەڵکی شاری موورمووری، پاش بانگهێشتکران بۆ دادگوستەریی ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەلی موحسنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی وەلی موحسنی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.