باگهێشتکرانەوەی مامۆستا هادی ئەحمەدی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان

13:32 - 26 گەلاوێژ 2723

مامۆستا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەی دینیی شەمسولعارفینی نەجاری پاوە دووبارە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، بەپێی نامەیەک کە پێی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان ئامادە بێت.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، مامۆستا هادی ئەحمەدی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا هادی ئەحمەدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.