مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:41 - 25 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هیوا شەباهەنگ"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هیوا شەباهەنگ، زانیارییەک لەبەر دەسدا نییە.