بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی گوێگتەپەی مەهاباد

16:38 - 25 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، هیدایەت خەستە، کوڕی عەلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هیدایەت خەستە خێزاندارە.

بەم پێیە ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەمڕۆی گوێگتەپە گەیشتە سێ کەس.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هیدایەت خەستە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری" و "ئەشکان ڕەسووڵی"، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری گوێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.