دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

16:31 - 25 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شیروان خزری"، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەەریان کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١یش بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شیروان خزری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.