شنۆ؛ ئەیووب میرزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
16:27 - 25 گەلاوێژ 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، "ئەیووب میرزایی"، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەەریان کردووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١یش بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شیروان خزری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.