دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون

13:26 - 11 گەلاوێژ 2723

شەوی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەرکان ڕەحمانی" و "لایەق دەرویشی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەم دوو کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، نێوقەد و دەستیان بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.