حەسەن دەرئوفتادە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کرا

19:08 - 21 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژ، حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە حەسەن دەرئوفتادە کردووە کە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی کوڕەکەی لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژدا خۆیان ببوێرن.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: حەسەن دەرئوفتادە، پاش سێ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

شەوی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کۆمار دەرئوفتادە، لاوی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی، ڕۆژی دووشەممە، ٩ی خەزەڵوەر لە گوندی "زێوکە"ی پیرانشار بە خاک ئەسپێردرا.