بۆکان؛ لاوێکی کورد پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

11:22 - 21 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان یووسفی"، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "سڵامەت"، سەر بە شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر ماشینەکەیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەرسەلان یووسفی لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاەیە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی یووسفی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ‌ئاکام بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەرسەلان یووسفی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.