سنە؛ دەسبەسەرکرانی بێهزاد شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:32 - 20 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد شەریفی"، تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی تۆفیق، خەڵکی گوندی "ساڵیان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، بێهزاد شەریفی لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی "شیان" و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.