هاووڵاتییەکی کورد پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

20:53 - 19 گەلاوێژ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، لە ڕێگای پەسوێ_مەهاباد، ئەم هاووڵاتییەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتریش بە مەبەستی پشکنین، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شۆڕش ئیبراهیمی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.