حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا

20:47 - 19 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "مەنووچێهر خەزایی"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدران، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم زیندانییە کە لە پێرسۆنێلی هێزی ئینتیزامی بووە، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.