دەسبەسەرکرانی هونەرمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ

13:19 - 11 گەلاوێژ 2723

شەوی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژ، محەممەد چووکەڵ، هونەرمەند و بەرپرسی گالێریی "چووکەڵ" لە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هونەرمەندەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم هونەرمەندە خەڵکی گوندی "داش دوورگە"، سەر بە شاری نەغەدەیە و لە بواری نیگارکێشیدا چالاکە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هونەرمەندە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.