جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی هەمەدان

22:27 - 18 گەلاوێژ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحەد هاشمی"، خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانی هەمەدانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.