برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی عێراق لە سنووری بانە

23:07 - 17 گەلاوێژ 2723

شەوی دووشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن فرقانی"، خەڵکی گوندی "ئالووت"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی عێراق لە سنووری "چۆمان"ی بانە، بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە جێگیر ڕاگەیەندراوە.