ڕاگواستنی یووسف بەکری بۆ زیندانی مەهاباد

17:53 - 17 گەلاوێژ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشت‌تەپ"ی مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و لە زیندانی مەهاباد چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردبوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف بەکری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.