برینداربوونی ئومید وەیسی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

17:50 - 17 گەلاوێژ 2723

شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید وەیسی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودس کراوە و لەوێ نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.