کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا

17:48 - 17 گەلاوێژ 2723

شەوی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاسۆ کەریمی"، کوڕی ناوخاس، دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، شەوی یەکشەممە، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو و بە هۆی توندی برینەکانییەوە و لەدەستدانی خوێنێکی زۆرەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە باخەکانی شۆشـمێ دۆزراوەتەوە.

ئاسۆ کەریمی، تەمەنی ٣٩ ساڵ بووە و خێزانداریش بووە.