بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارام شەعبان

19:25 - 15 گەلاوێژ 2723

چارەنووسی ئارام شەعبان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ، لە دەسبەسەرکرانی ناڕوونە و لەمبارەوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان، مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئارام شەعبان سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.