مەریوان؛ ئارمان نیک‌پەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:47 - 15 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

شەوی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ئارمان نیک‌پەی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.