بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سەید ئەحمەد تالانە لە زیندانی مەهاباد

14:43 - 15 گەلاوێژ 2723

هاووڵاتییەک بە ناوی "سەید ئەحمەد تاڵانە"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی سەید ڕەحیم و خەڵکی مەهاباد، چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی ئەم شارەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەید ئەحمەد تاڵانە، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، ئەم لاوە لە نزیکی ماڵەکەیان و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.