بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

10:27 - 14 گەلاوێژ 2723

شەوی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینە"، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "دۆسینە"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، لە خاڵی پشکنینی "خوریاوا"، کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشو لە خاڵی پشکنینی "خوری‌ئاوا"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە و لە کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەحاڵێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە کە هیچ بارێکیشیان پێ نەبووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هوشیار ئەمینی دۆسینە سەری پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

پاش ئەم ڕووداوە، هوشیار ئەمینی دۆسینە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە ڕاگوێزراوە و ڕۆژی هەینی، ١٣ی گەلاوێژ، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.