برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

19:08 - 13 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهران ئەحمەدی"، خەڵكی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادرکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا، دەست و نێوقەدی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.