دوکتور بەختیار محەممەدزادە پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی ئیلام، دەسبەسەر کرا

13:21 - 9 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانان، دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشار، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، بانگهێشتکرانی دوکتور بەختیار محەممەدزادە، لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینیدا بووە و لە هۆکاری بانگهێشتکران و دەسبەسەرکرانی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ، بەختیار محەممەدزادە پاش نزیک بە دوو مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو، سەرەتاکانی ڕەشەمەی ١٤٠١، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، دەسبەسەر کرابوو.

دوکتور بەختیار محەممەدزادە، بەڕێوەبەری دەرمانخانەیەک لە دەڕەشاری ئیلامە.