ڕاگواستنی ئەمیر سەیدی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ

14:23 - 7 خەرمانان 2723

ئەمیر سەیدی، لاوی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، ئەمیر سەیدی لە پێوەندییەکی تلفۆنیی کورتدا، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ ورمێ ڕاگوێزراوە.

شەوی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ حوکمی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٥ ساڵەیان دەسبەر کردبوو. ئەمیر سەیدی کافەیەکی کە باخی میکائیلی مەهاباد هەیە و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا چالاک بووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ناوبراودا گرتووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر سەیدی، زانیارییەک دەست نەکەتووە.