سنە؛ بەیان فەرەجوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

00:41 - 6 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانان، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردبوو.

بەیان فەرەجوڵڵاهی، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.