زیندانییەک لە زیندانی سەقز، لە سێدارە درا

00:38 - 6 خەرمانان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "وەفا خەرامانی"، کوڕی عەتا و خەڵکی گوندی "قەپڵانتوو"، سەر بە شاری سەقز، لە زیندانی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ساڵی ١٤٠٠، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.