مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی خالید مێهرئاسا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:15 - 5 خەرمانان 2723

شەوی شەممە، ٤ی خەرمانان، خالید مێهرئاسا، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ڕوار"، سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

خالید مێهرئاسا، کوڕی محەممەدکەریم، تەمەنی ٣٥ ساڵە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.