پیرانشار؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سەلاح بایزیدی

10:52 - 5 خەرمانان 2723

پاش تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ، لەمەڕ چارەنووسی سەلاح بایزیدی، هاووڵاتیی خەڵکی "کانی باخ"ی سەر بە بەشی لاجانی پیرانشار، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پێوەندی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی بایزیدی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلاح بایزیدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.