دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان
22:43 - 12 گەلاوێژ 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئالان ئەردەشێری"، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەیە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئالان ئەردەشێری، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.