جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان

10:20 - 28 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حەبیبوڵڵا ئیلخانی"، خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر مامۆستای پەروەردە و بارهێنان بووە و ١٢ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر کرابوو و دواتریش لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بۆ لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.